وەزارەتی ناوخۆ تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی پڕۆسەی تۆماركردنی چەكی بێ مۆڵەت ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 26-06-2024, 20:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی پڕۆسەی تۆماركردنی چەكی بێ مۆڵەتی ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن و ئاژانسی وەزارەت بۆ كاروباری پۆلیس و وتەبێژی لیژنەی ڕێكخستن و سنوداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەتدا عەمید زیاد قەیسی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ خاوەنی بانكی زانیارییە لەسەر هەموو ئەو چەكە فەرمیانەی كە لە وڵاتدا هەن، هەموو ئەو چەكانەی كە هاتوونەتە ناوەوە و بەكارهێنراون بۆ پاراستنی وەزارەتەكان تۆماركراون دوای پێكهێنانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی دامەزراوەكان لەناو بانكی داتادا كە زانیاری لەسەر هەموو چەكەكانی وەزارەتەكان و ئەو چەكانە لەخۆ دەگرێت كە لەلایەن وەزارەتە ئەمنییەكانەوە هاوردە دەكرێن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: چەك هەیە ژمارەی بە 15 ملیۆن پارچە مەزەندە دەكرێت، كە ژمارەیەكی كۆتایی و دیاریكراو نییە، لە ئەنجامی شەڕ و بازرگانی نایاسایی هاووڵاتیان دەستیان بەسەردا گرتووە، وەزارەت بەردەوامە لە پڕۆسەی تۆماركردنی چەك، قۆناغی یەكەم تەواو بووە و قۆناغی دووەممان دەست پێكردووە.
    سەبارەت بە كۆمەڵەی ڕاوچییەكان، قەیسی ئاشكرایكرد: كۆمەڵەكە مۆڵەتی هەڵگرتنی چەكی ڕاوكردنی پێنەدراوە و ئەم هەڵگرتنەش بە نایاسایی دادەنرێت چونكە هیچ ڕەزامەندییەك نییە، جەختیشیكردەوە: پێویستە لەلایەن لیژنەی ڕێكخستن و سنوداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەتدا وەك خاوەندارێتی تۆمار بكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هاوكاری بەردەوام و بەرهەمدار هەیە لەگەڵ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەڕێگەی دروستكردنی فۆرمێكی ئەلیكترۆنی لەڕێگەی پۆرتاڵی ئەلیكترۆنی ئور، كە فۆڕمی تۆماركردنی چەكی سووكە.
    سەبارەت بەو دوكانانەی كە چەك دەفرۆشن، قەیسی تەئكیدیكردەوە: بەپێی ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ و لە چوارچێوەی سیاسەتی لیژنەی ڕێكخستن و سنوداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەت، هیچ مۆڵەتێك نوێ نەكراوەتەوە و نەدراوە بە هیچ دوكانێك كە چەك دەفرۆشێت،  وتیشی: هەموو فرۆشگاكانی چەك داخراون، هەركەسێك چەك بفرۆشێت لەڕووی یاساییەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
    جەختیشیكردەوە: هەندێك چەك لە ڕێگەی پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیاوە دەكڕدرێن و دەفرۆشرێن، وەك وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی و ئاسایشی ئەلیكترۆنی وەزارەتەكەی كرد بۆ چاودێریكردنی ئەو پلاتفۆرمانە و دەستگیركردنی بازرگانانی چەك و ڕەوانەكردنیان بەپێی ماددە یاساییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو لاپەڕەكانی پەیوەست بە فرۆشتنی چەك داخراون، و وتیشی: هەر پەیجێك بۆ فرۆشتنی چەك بكرێتەوە، دەستبەجێ خاوەنەكەی دەستگیردەكرێت.