بەغداد – ا ه ع فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند چەند كەسێكی بە تۆمەتی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی و كوشتن و دزیكردن لە بەغداد دەستگیر كردووە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، فەرمادەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداد رایگەیاند: "هێزەكانیان لە ناوچەی هۆر پاشا لە باكوری بەغداد چەند كەسێكیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی دەستگیر كردووە". وتیشی "هەر ئەمرۆ لە ناوچەی سەدر كەسێكی تریان بە تۆمەتی كوشتن و كەسێكی تریش بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیراون".