بەغداد - INA
سەرۆكی كوتلەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پەرلەمانتار ڤیان سەبری، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی پەرلەمانتار لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەشداری كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی كوتلەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی كوتلەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ڤیان سەبری، بەشداری لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ژنانی پەرلەمانتار كرد كە ئێستا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت و لەلایەن ئەنجوومەنی شورای قەتەر و بە هاوكاری نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نەتەوە یەكگرتووەكان، لە رۆژانی 26 - 27ی ئەم مانگە بەرێوەدەژێت، لەژێر ناونیشانی “ڕۆڵی ژنانی پەرلەمانتار لە ئامادەكردنی سیاسەت و ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ڕێگریكردن لە توندڕەوی توندوتیژی.
ئاماژە بەوەشكراوە: ئامانجی كۆنفرانسەكە پاڵپشتی و بەرزكردنەوەی سەركردایەتی و بەشداریكردنی ژنانی پەرلەمانتارە لەو بوارەدا و ئاسانكاریكردنە بۆ دامەزراندنی تۆڕێك بۆیان بەمەبەستی مومارەسەكردنی ڕۆڵی خۆیان لە بەرقەراركردنی ئارامی و ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەكانی توندڕەوی توندوتیژی.
رونیشیكردەوە: ئامادەبووان تاوتوێی چەند پرسێك دەكەن، لەوانە ستراتیژییەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی توندوتیژ و باشترین پراكتیزەكان بۆ پابەندبوونی ژنانی پەرلەمانتار لە بواری یاسادانان و ئامادەكردنی سیاسەت، هەروەها دیراسەكردنی تەحەددیات و بۆشایی و ڕێكارە پێویستەكانی پەیوەست بەوەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چۆن ژنە پەرلەمانتار دەتوانن بە شێوەیەكی كارا ڕۆڵ و ئەركەكانی چاودێریكردنیان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا جێبەجێ بكەن.