كەشناسی: جیاوازی پلەی گەرمی لەبەر خۆر 10 پلە زیاترە لە سێبەر

ناوخۆ
  • 26-06-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی میكانیزمی پێوانەكردنی پلەكانی گەرما ڕوونكردەوەو ئاماژەی بەوەشدا: كە لە سێبەردا دەپێورێت نەك لەبەر خۆردا.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەكە عامر جابری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پلەكانی گەرما كە لەلایەن دەستەوە ڕاگەیەندراوە لەلایەن بەشی پێشبینی كەشوهەوا دەرچووە كە دەكەوێتە ناو دەستەكەوە و ستانداردەكانی ڕێكخراوی كەشناسی جیهانی پەسەندكراون، و وتیشی: پلەكانی گەرما لە بەشی پێشبینی كەشوهەوادا لە ڕێگەی سندوقێكی سپی دارەوە دەپێون كە دەرگاكانی یەكسانن، كە دەرگاكانی ڕوو لە خوارەوەیە بۆ ئەوەی خۆر نەچێتە ژوورەوە بەرزییەكەی نزیكەی مەترێك لە سەرووی ڕووی زەویەوەیە، هەروەها چەند دانەیەكیان هەیە گەرمییپێوەكانی تێدایە بۆ پێوانەكردنی پلەكانی گەرما.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پلەكانی گەرما لە ئاستی جیهانیدا لە سێبەردا دەپێون نەك لە بەر خۆردا، و وتیشی: ئەو پلەی گەرمایەی لەناو ئۆتۆمبێلەكاندا دەخوێنرێتەوە جیاوازە لەو پلەی گەرمایەی كە لەلایەن دەستەی كەشناسیەوە ڕاگەیەندراوە، بەو پێیەی هاوڵاتی پلەی گەرما لەبەر خۆر دەپێوێت لەكاتێكدا دەستە لە سێبەردا دەیپێوێت، هەروەها جیاوازی نێوان خۆر و سێبەر 10 پلەیە.
    رونیشیكردەوە: خوێندنەوەی پلەی گەرمیمان بەپێی ستانداردەكانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی دروستە، كە پێویستە خوێندنەوەكان لە سێبەردا بن نەك لەبەر خۆردا.
    راشیگەیاند: ئەو كۆبوونەوانەی ڕێكخراوی جیهانی و نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە كەشوهەوا بەڕێوەی دەبەن، جەخت لەسەر دۆسیە جدیەكان دەكەنەوە، واتە دۆسیەی بیابانبوون و دۆسیەی ئاو، وەك چارەسەركردنی دۆسیەی بیابانبوون لە ڕێگەی ڕووپۆشی ڕووەك و پشتێنەی سەوزایی و ڕاگرتنی راماڵینی زەوییە كشتوكاڵییەكان.