هەولێر -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: دوای ڕاگەیاندنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە.
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیەندراوێكی كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند،" پارتی هەوڵیداوە پێشتەواوبوونی وادەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان رێكارەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكات، بەڵام ئاستەنگ دروستكراوە، بۆیە لە 18ـی ئازار پارتی هەڵوێستی خۆی راگەیاند و كەموكوڕییەكانی دیاریكرد".
وتەبێژی پارتی وتیشی، لە دوای ئەوەش هەوڵمان دا ئەو پێشنیارانەی هەبوون، بۆ پەرلەمانی هەڵبژێراو جێبێڵین بۆ چارەسەركردنیان بەشێوەیەكی یاسایی كە ئەمەش ڕێگریی لێ كرا.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەی وتەبێژی پارتیدا هاتوە، "لەساڵی 2022 پارتیمان زۆر هەوڵیدا پێش تەواوبونی وادەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان ڕێكارەكانی پێویست بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكرێت، بەڵام بەداخەوە زۆر ئاستەنگ دروستكران، ئەو ئاستەنگانەش بەزیانی پرۆسەی سیاسیو یاسایی بۆ هەرێمی كوردستان شكانەوەو ڕەنگدانەوەی خراپیان بەرامبەر دەسەڵاتو مافەكانی هەرێمی كوردستان بەدوای خۆیدا هێنا، لەدوای ئەوەش هەوڵماندا ئەو پێشنیازانەی هەبون، بۆ پەرلەمانی هەڵبژێردراو جێبهێڵین بۆ چارەسەركردنیان بەشێوەیەكی یاسایی كە ئەمەش ڕێگری لێكرا".
هەر ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە مەرسوومێكی فەرمی كە دەكاتە پێنجەم مەرسووم لەبارەی هەڵبژاردن، ڕۆژی 20-10-2024ی بۆ بەڕێوەچووونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد.