سەرۆكوەزیران جەخت لەسەر گرنگی بەستنەوەی تۆڕی نێوان دەروازە سنورییەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 26-06-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەخت دەكاتەوە لەسەر گرنگی بەستنەوەی تۆڕی نێوان دەروازە سنورییەكان و بەردەوامبوون لە تەواوكردنی سیستەمی ئۆتۆماتیكی گومرگی 

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد بۆ بەدواداچوون لەسەر جێبەجێكردنی بەستنەوەی تۆڕی نێوان دەروازە سنورییەكان و تەواوكردنی جێبەجێكردنی سیستەمی ئۆتۆماتیكی گومرگی (ئەسیكۆدا)".

    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەئەوەیش هاتووە كە "لە میانەی كۆبوونەوەكەدا چەند بابەتێك گفتوگۆیان لەسەر كرا، لەوانە پوختەیەكی تایبەت لەسەر جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی سیستەمی ئەسیكۆدا و قۆناغی یەكەمی سیستەمی بەڕێوەبردنی دەروازە سنورییەكان و تەواوكردنی بەستنەوەی تۆڕی لەگەڵ سیستەمی چاودێریكردنی  بارهەڵگرەكان و كێشیان لەسەر ڕێگاكان بەبێ وەستان".


    هەروەها سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە لەسەر "گرنگی ئەم دۆسیەیە لە لایەنە جیاوازەكانی ئابووری و بەڕێوەبردن و چاودێری و تەكنۆلۆژیا و كاریگەرییەكانی لەسەر زیادكردنی داهاتی گەنجینەی نا نەوتی و چالاككردنی كەرتەكان و ئاسانكردنی ڕێوشوێنەكان، كە نوێنەرایەتی بەشێكی گرنگی ئەولەویەتەكانی ئەو چاكسازییە ئابوورییە دەكەن كە لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەتدا هاتووە".


    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەئەوەیش هاتووە كە "لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ڕەزامەندی درا لەسەر ئەوەی كە مانگی ئەیلوولی داهاتوو وەك بەروارێك بێت بۆ ڕاگرتنی مامەڵەكردن بە سیستەمی كاغەز و كاركردن بە سیستەمی ئەلیكترۆنی لە گومرگدا، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی ئەنجامدانی وۆركشۆپێكی كرد بۆ بەدواداچوون و داڕشتنی یاسای گومرگی، هەروەها بەدواداچوون بۆ بەستنەوەی نێوان بانكی ناوەندی عێراق و بانكە تایبەتەكان و پشتیوانیكردنی سیستەمی بەستنەوەی تۆڕی و بەڕێوەبردنی دەروازە سنورییەكان".


    هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر " پتەوكردنی كارەكانی دەستەی گشتی گومرگ بە ئەزموونەوە پەسەندكرا لە ڕێگەی شارەزایان و تەكنیكارەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە لە بواری كۆمپیوتەر و حكومەتی ئەلیكترۆنیدا كردەووە".