بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ ئالینا ڕۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق، ڕەوتی ئەو گفتوگۆیەی كە لەلایەن لیژنەی باڵای سەربازییەوە بەڕێوەدەچێت، كە پەیوەندی بە كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانییەوە هەیە، و ڕێگاكانی گەیشتن بە هاوپەیمانی تاوتوێ كرد ڕێككەوتنێك لەسەر خشتەی كاتی بۆ جێبەجێكردن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی كرد لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق خاتوو ئەلینا ڕۆمانۆڤسكی".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەشكرا كە" لە میانەی دیدارەكەدا تاوتوێی ڕێڕەوی ئەو دیالۆگەیان كرد كە لەلایەن لیژنەی باڵای سەربازییەوە ئەنجام دەدرێت و پەیوەستە بە كۆتایی هێنان بە ئەركی هاوپەیمانان و چۆنیەتی یەكلایكردنەوەی ئەم دیالۆگە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر خشتەی كاتی جێبەجێكردن.
هەروەها ئەوەیش هاتووەكە "لە بەشێكی تری دیدارەكەدا تاتوێی پێشهاتەكانی بارودۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی و ڕێڕەوی ڕووداوەكانی غەزە و مەینەتییەكانی گەلی فەڵەستینمان كرا لە ئەنجامی بەردەوامبوونی دەستدرێژی و مەترسییەكانی فراوانبوون و بڵاوبوونەوەی ململانێكان لە ناوچەكە و بەرپرسیارێتی زلهێزەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕاگرتنی مەینەتییەكانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە سەرانسەری خاكی فەڵەستین".