الدیوانیە - هۆشیار – سەفات عەزاوی
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی و نیشتەجێكردن، دەستپێكردنی گەورەترین پاكێجی پڕۆژەی لە دیوانییە ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پڕۆژەكان خزمەت بە ٤٢ گەڕەكی نیشتەجێبوون لە پارێزگاكەدا دەكەن.
ڕێكانی لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كەناڵی عێراقییە ئەخبارییە دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە رایگەیاند: بە ڕێنمایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، راگەیاندنی گەورەترین پاكێجی پڕۆژە لە پارێزگای دیوانییە ڕادەگەیەنین كە لە ٦ پڕۆژەكانی ئاوەڕۆ پێكھاتووە ، لەوانەش تەواوكردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی گەورەی دیوانییە، پڕۆژەی ئاوەڕۆی غامس، و پڕۆژەی ئاوەڕۆی عەفەك و پڕۆژەی ئاوەڕۆی مەهناوییە وسەمەر و سینیە هەروەها سێ پرۆژەی ئاو لەوانەیش پڕۆژەكانی ئاوی سومەر، و دەغارە پڕۆژەی ئاوی شافیعییە، هەروەها بۆری ئاو بۆ شاری دیوانیە، جگە لە 3 پڕۆژەی دیكە، دوو پرد، شەقامێكی حەوالی لە دەغارە ، دەروازەكانی هاتنە ژوورەوە بۆ شاری دیوانییە، و پردی ئیزاعە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو پڕۆژانە لە گەورەترین پڕۆژەكانن كە لەلایەن وەزارەت و پارێزگاكان پەسەندكراون"، ڕونیشیكردەوە "دۆخی دیوانییە ئەوە نییە كە خوازراوە، هەروەها ئەم هەڵمەتە بە پاڵپشتی پارێزگا و وەزارەت و هەموویان دەستیپێكردووە".
جەختیشی لەوە كردەوە، "بە هاوبەشی ژوورێكی ئۆپەراسیۆنمان پێكهێناوە بۆ تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیە"، بەڵێنیدا كە "ئەم پڕۆژانە تا بە تەواوی تەواو نەبن ناوەستن".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم پڕۆژانە 42 گەڕەك لەخۆدەگرن"، جەختیشی كردەوە لەوەی كە، "ئەو گەڕەكانەی دیزاینەكانیان ئامادەكراوە بە خشتەی كاركردنی دیاریكراو دەگەیەنرێنە كۆمپانیاكە و لەماوەی ئەو ماوەیەدا تەواو دەبن، ئێمەش كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی هەندێك كێشەی تەكنیكی سادە لەپارێزگار".