لەچوارچێوەی گەڕی 35 خولی ئەستێرەكانی عێراق پێنچ یاری بەرێوەدەچێت

وەرزش
  • 26-06-2024, 12:51
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە لە یاریگاكانی بەغدا و پارێزگاكان پێنچ یاری بەرێوەدەچێت ، لەچوارچێوەی گەڕی 35 خولی ئەستێرەكانی عێراق.
    یانەی قوەجەوییە لەسەر یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی یانەی ئەمانەی بەغدا دەبێتەوە، یاریزانانی یانەی قەوەجەوییە ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ وەرگرتنی سێ خولی یارییكەكە و مانەوەی لەچوار چێوەی مانەوەی هیوا بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە، هەروەها هەرچی یانەی ئەمانەی بەغدا لە هەوڵی بردنەوەیە بۆ ئەوەی بمێنێتەوە لە خولەكە.
    هەروەها یانەی زەورا دوای ئەوەی عیسام محەمەد بوو بەراهێنەری بردەوامە لە سەركەوتنەكانی و بۆیە هەر ئەمڕۆ میوانداری یانەی حدود دەكات هەوڵی بردنەوەیش دەدات بۆ ئەوەی نزیك بێتەوە لە یانەی قوە جەوییە خاوەن پلەی دووەم.
    لە یاریی سێهەم یانەی تەلەبە بەدوای دەرچەیەك دەگەرێت بۆ دەربازبوون لەو دۆخەی كە پێدا تێدەپەڕێت دوای ئەوەیش بۆ سێ یاریی لەسەر یەك تەمی بردنەوەی نەكردووە، بۆیە دەیەوێت لە یانەی كارەبا بباتەوە و دڵی هاندەرانی خۆش بكات.هەروەها یانەی قاسم ڕووبەڕووی یانەی نەفت وەست دەبێت و نەجەفیش ڕووبەڕووی یانەی هەولێر دەبێتەوە.