نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركرد

سیاسی
  • 26-06-2024, 12:20
  • +A -A

    هەولێر -ina
    دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی 20ی تشرینی یەكەمی ئەم ساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد.
    دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیی بوو ، رایگەیاند، "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەركرد و بڕیاریدا رۆژی 20/ 10/ 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی بەڕێوەدەچێت و لەسەر دامەزراوەكانە فەرمانەكە لە رۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ بكەن".
    وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو رۆژەی كە دیاریكراوە ئەنجامی گفتوگۆیەكی زۆرە لەگەڵ هەمو لایەنەكاندا و خۆشیان وەكو سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەڵسەنگاندنیان هەبوە بۆ دۆخەكە، لە   20/ 10/ 2024 كۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەمو ئەو وادەیەی لە بەردەستدایە بۆ تەواوكردنی كارەكان و وەرگرتنی تانەكان و یەكلاییكردنەوەیان.