ئۆپەراسیۆنی بەغدا لابردنی بەربەستی كۆنكرێتی ناو پاركە گشتییەكانی ناوچەكانی كەرخ ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 26-06-2024, 12:06
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، لابردنی بلۆكی كۆنكرێتی ناو پاركە گشتییەكانی ناوچەكانی كەرخی ڕاگەیاند.
    فەرمانگەی راگەیاندنی  فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی بەغدا لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA  ) نێردراوە تێیدا هاتووە هەوڵەكانی  بەشی ئەندازیاریی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، بەربەستی كۆنكرێتییەكانی لە ناو پاركە گشتییەكانی ناوچەی گەڕەكی عامل لە ناوچەكانی كەرخی لابردووە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكاندا هات، و لە چوارچێوەی ئەو پلانانەی كە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغداوە داڕێژراون، و بە ئامانجی پاراستنی پارك و ناوچەی سەوزایی وەك ئەوان دەرچەیەكن بۆ ئەو خەڵكی بەغدادییە".