سه‌رۆك وه‌زیران: شاری عه‌لی وه‌ردی نیشته‌جێبوونی نوێ گه‌ورترین شار ده‌بێت

سیاسی
  • 25-06-2024, 22:21
  • +A -A

    به‌غداـ INA
    ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ئه‌م ساڵ هه‌موو كاره‌كانی پرۆژه‌ی پێشخستنی گۆڕه‌پانی نسوور له‌به‌غدا ته‌واو ده‌بن، وئاماژه‌ به‌وه‌دا كه‌شاری عه‌لی وه‌ردی نیشته‌جێبوونی نوێ گه‌وره‌ترین شار ده‌بێت له‌مێژووی ده‌وڵه‌تی عێراقدا. 
    سه‌رۆك وه‌زیران له‌په‌یڤێكدا له‌كاتی به‌دواداچوونكردنی بۆ پرۆژه‌ی گۆڕه‌پانی نسوور له‌ناوه‌راستی به‌غدای پایته‌خت هه‌وڵه‌كانی ئه‌ندازیاران و كرێكاران و ته‌كنیكاران و كارمه‌ندانی كارگێری پرۆژه‌كه‌ به‌رز نرخاند كه‌به‌شێوه‌ی سێ شیفت له‌كه‌ش وهه‌وایه‌كی زۆر گه‌رم كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌وڵ و كاره‌كانی كۆمپانیای چینی و لایه‌نه‌ پاڵپشتیه‌كانی له‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نێشته‌جێبوون و كۆمپانیای ڕاوێژكاری پرۆژه‌كه‌ به‌گرنگ زانی. 
     سودانی وتی" ئه‌م پرۆژه‌یه‌ وه‌رچه‌رخانێكی جۆریه‌ له‌وردی وله‌ئاستی جێبه‌جێكردندا و له‌كاتی دیاریكراودا هه‌روه‌ها چه‌ندین ئاراسته‌ی هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ چاره‌سه‌ر بۆ گرنگترین كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ندی له‌رۆژئاوای به‌غدا، وروونیكرده‌وه‌ كه‌هاوڵاتی ورده‌ ورده‌ هه‌ست به‌گرنگی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌كات كه‌بویته‌ وواقیعێكی به‌رچاو ودیار.  
    سه‌رۆك وه‌زیران ته‌كه‌زیكرد كه‌پێشخستنی گۆڕه‌پانی نسوور وه‌كو وه‌رچه‌رخانێكی جۆریه‌ له‌ئاستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان و ئێمه‌ گه‌یشتینه‌ قوناغی كۆتایی وئه‌م ساڵ هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت و هاوڵاتیان به‌رهه‌می پرۆژه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی روون ده‌بینن. 
     هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌كردنه‌وه‌ی گرفتی قه‌ره‌غ وباڵغی وه‌كو پێویستیه‌كی زۆری خه‌ڵكی پایته‌خت بوو و به‌پێی دیدگایه‌كی ته‌واو جێبه‌جێ ده‌كرێت. 
    سه‌رۆك وه‌زیران درێژه‌ی به‌وته‌كانی دا وتی" ئه‌مڕۆ ده‌ستمان به‌شه‌قامی شاری عه‌لی وه‌ردی له‌ناحیه‌ی نه‌هره‌وان له‌باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كرد و ده‌بێته‌ گه‌ورترین شاری نێشته‌جێبوون له‌مێژووی ده‌وڵه‌تی عێراقدا. 
    سودانی ئاماژه‌كرد كه‌ئه‌وان شاری نێشته‌جێی به‌ته‌واوی خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه‌ دروست ده‌كه‌ن وله‌سه‌ر یه‌ك دروستكردنی كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێبوون له‌پایته‌خت فشارێكی زیاتر له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كات، وڕێژه‌ی زۆری نیشته‌جێبووان له‌به‌غدا پێویستی به‌خزمه‌تگوزاری زیاتری هه‌یه‌. 
     سه‌رۆك وه‌زیران ڕاگه‌یاند" وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ سبه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌ردانی پارێزگای دیوانیه‌ ده‌كات بۆ ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری گه‌وره‌، وحكومه‌ت به‌نیازه‌ گرێبه‌ستێك بۆ جێبه‌جێكردنی كه‌مه‌ڵێك پرۆژه‌ی ژێرخانی خزمه‌تكاری ستراتیژی له‌به‌غدا وپارێزگاكان ئه‌نجام بدات.