بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، چهختی لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کەڕووبهڕووی دهروهری شاری بهغدا دهبنهوه كر،هاوکات ئاراستەکردنی بەدواداچوونی مەیدانی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە ناوچەی ئەلمەعامل كرد.
نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەڕاگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە،ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لە کۆمەڵێک کەسایەتی دیاری و نوێنەری قەزای زەورا (ناوچهی ئەلمەعامیل)ی پێشوو له باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغداد كرد."
سودانی بەخێرهاتنی شاندهكی کرد، هەروەها هەوڵەکانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی، عەتوان ئەلعەتوانی، لە بەدواداچوون بۆ مەرجەکانی خزمەتگوزاری قەزای زەورا بهرز نرخاند و گوێی لەپێشنیاری ئامادەبووان گرت و تیشکی خستە سەر دیارترین کێشە خزمەتگوزارییەکان کە قەزاکە بەدەستیەوە دەناڵێنێت و جەختی لەگرنگی ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوە و سەردانانە بەردەوامەوانه كردهوه، بۆ ئەوەی بەرپرس گوێ لە هاوڵاتیان بگرێت، وكێشه و گرفتهكان بخرێته روو، ههروهها گرنگی ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان لەچۆنیهتی پێشكێش كردنی خزمەتگوزاریهكان و ڕێزگرتن لە پیرۆزی شەقام و و شوێنە گشتیەکان.”
سەرۆک وهزیران دووپاتی کردەوە كهزانیاری تەواوی ههیه لەسەر خزمەتگوزاری و وردەکارییەکانی ژیان، و ئازارەکانی هاوڵاتیان لە جەرگەی بەغدا” ئاماژەی بەوەدا كهحکومەت بەردەوامە لە ئامادەکاری و كاركردن بۆ شارە نوێیەکان و ئەو ڕێگایە بازنەییەی کە پەراوێزی بەغدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە بەغدا، و هەموو ئەو پڕۆژانەی کە واقیعی ناوچەی ئەلمەعمل باشتر دەکەن، وەک بەشێک لە پهراوێزی شاری بهغدا کە دەیان ساڵە بەدەست پشتگوێخستنەوە دەناڵێنن”.
سودانی ڕوونیکردەوە فراوانبوونی حیساب نەکراو و کۆنتڕۆڵ نەکراو پێویستی بە دووهینده خزمەتگوزاری هەیە، هەروەها بەشێکە لە کێشەی کارەبای ئەمڕۆی تووشی هاووڵاتیان بویتهوه و ڕایگەیاند" بەغدا و دەرەوەی شارەکەی پێویستی بە نەخۆشخانە هەیە بۆ خۆگرتن لە فراوانبوونی دانیشتوانی زۆر، جەختیشی لهپلانەکانی حکومەت كردهوه بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەکان”.
سودانی ئاماژەی بەوەدا ئەو پڕۆژە دواکەوتووانەی کە کاریگەرییان هەبووە، کە زۆربەیان پڕۆژەی خزمەتگوزارین، و مانەوەیان بەفیڕۆدانی پارەی گشتی بووه، جەختیشیکردەوە، “ناوچەی المعامل (ناحیەی ئەلزەورا) دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو تەحەددایانەی کە حکومەت ڕووبەڕووی دەبێتەوە بۆ گۆڕینی واقیعی خزمەتگوزاری، و دۆخی ژینگەیی لەوێ لە پێشینەیە، و ئێمە کاردەکەین دەبێت ڕێکارەکان خێراتر بکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆی، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر دروستکردنی بینای قوتابخانەکان، کە لەنێو ئەولەویەتەکانی حکومەتدایه”.
سەرۆک وەزیران ڕێنمایی کرد بۆ پێکهێنانی تیمێکی کارکردن بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە قەزای زەورا، هەروەها دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ كێشهی زبڵدانی تەندروستی، هەروەها ئاڕاستەی کرد بۆ دووبارەکردنەوەی کۆبوونەوەکە هەر ٣ مانگ جارێک، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە پڕۆژە تەواوکراوەکان و پرسه خزمەتگوزارییەکان”.