بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سهرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، کەریم حەمادی، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی (١١١)ی ئەنجومەنی جێبەجێکاری یەکێتیی رادیۆكانی وڵاتانی عەرەبی، زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی ڕادیۆكانی دەوڵەتانی عەرەبی لە تونس ئەنجامدا، وتێدا چهند پرسێكی میدیایی هاوبهش تاوتووێكران لهوانه ڕۆماڵكردنی كۆڕبهندی ئهنجوومهنی وهزیرانی ڕاگهیاندنی عهرهبی كهبڕیاره لهساڵی 2025 بهسهرۆكایهتی عێراق لهبهغدا بهڕێوهبچێت.
ههروهها سهرۆكی تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی ڕادیۆكانی دەوڵەتانی عەرەبی و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دهستهی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنهكانی سعودیە محهمهد حارسی كۆبووهوه، هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەشی میدیایی سەبارەت بە پرسە جیاجیاکان و هەروەها دیدارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاندنی عەرەبی، کە لە ساڵی ٢٠٢٥ لە سەردەمی سەرۆکایەتیی عێراق بەڕێوەدەچێت تهوهری كۆبوونهوهكه بوون.
حارسی پێشوازی لە بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ڕاگەیاندنی عەرەبی لە عێراق کرد و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق وڵاتێک خاوهن شارستانییەت و مێژووە، هەروەها ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاندنی عەرەبی لە بەغدا پێگە و سەلیقەیەکی تایبەتی دەبێت".
هەروەها کەریم حەمادی سەرۆکی تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی یەکێتی ڕادیۆكانی دەوڵەتانی عەرەبی و ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی وەزیری ڕاگەیاندنی کوەیت محەمەد ئەلعهواش كۆبووهوه و هاوکاریی دووقۆڵی لە بواری ڕاگەیاندن و گرنگیی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی میدیای عەرەبی لە عێراق باسكران.
ئەلعهواش بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی عێراق و ئامادەیی کارا لە گۆڕەپانی میدیای عەرەبیدا، پێشوازی لە میوانداریکردنی چالاکییەکانی داهاتووی کۆڕبەندی میدیای عەرەبی کرد.
کەریم حەمادی سهرۆكی تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی" ئاماژەی بە پرسە هاوبەشەکان کرد کە وڵاتانی عەرەبی کۆدەکەنەوە و گرنگیی ڕۆشنکردنەوەیان لە میدیاکاندا، دیارترینیان پرسی فەلەستین و شەڕی دژی کەرتی غەززە و ئەو تاوانانەی کە قەوارەی زایۆنیستی لە دژی خەڵکی مەدەنی بێ بەرگری ئەنجامیان داوە.
حەمادی جەختی لەوەش کردەوە کە عێراق پێشوازی لە هەموو برا عەرەبەکانی دەکات لە بەغدا، کە لە ساڵی داهاتوودا میوانداری لوتکەی عەرەبی دەکات جگە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕاگەیاندنی عەرەبی".