مەندلاوی پێکهێنانی لێژنەی دۆستایەتی پەرلەمانی عێڕاقی ئیماڕاتی ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 25-06-2024, 17:59
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێکهێنانی لێژنەیەکی دۆستایەتی  پەرلەمانی عێڕاقی ئیماڕاتی ڕاگەیاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانە کراوە تێیدا هاتووە کە مەندلاوی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی وڵاتی ئیماڕاتی عەرەبی لەعێڕاق سالم عیسا زعابی بۆ گفتووگۆکردن دەربارەی چەند بابەتێک.
    مەندلاوی پێکهێنانی لیژنەیەکی ڕاگەیاند لەنێوان پەرلەمانی عێڕاقی و ئەنجومەنی نیشتیمانی ئیماڕاتی بۆ پەڕەپێدانی پەیوەندی پەرلەمانی و ئاڵوگۆڕی شارەزایی لەبواری یاساڕێژیدا وبۆ هەماهەنگی ویەکخستنی هەڵوێستەکان لە جومگە پەرلەمانیەکانی ئیقیلیمی ونێودەوڵەتی ، باڵیۆزی ئیماڕاتی لە سەقڕ غەبباشی سەرۆکی ئەنجومەنی ئیماڕاتەوە بەڵگەنامەیەکی پێشکەش بە مەندلاوی کرد کە ئەندامانی لێژنەی دۆستایەتی پەرلەمانی لەخۆگرتبوو.
    هەروەها لەبەیاننامەکەدا هاتووە کە لەدیدارەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەکان کرا لەسەرجەم بوارەکاندا بەتایبەتی لەسەرئاستی سیاسی و ئابووری و وەبەرهێناندا.