بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی جەختیکردەوەلە پشتیوانیکردنی حکومەت بۆ کاری ڕۆژنامەگەری.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی عێڕاقی موئەییەد لامی، لەدیدارەکەدا جەختکرایەوەسەر پشتیوانیکردنی حکوومەت بۆ کاری ڕۆژنامەگەری و مکووڕبوونیش لەسەر دابینکرنی کەشێکی گونجاو و ئارام بۆ ڕۆژنامەنووسان تاکو کاری خۆیان بە شێوەیەکی شەفاف ئەنجام بدەن، کەئەمەش لە یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری بەرجەستە دەبێت.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد لەدیدارەکەدا ئامادەکاریەکانی تایبەت بە کۆنگرەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێڕاقی لەیادی 155ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەری عێڕاقیدا تاووتوێکرا کە بە بەشداریەکی چڕی ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی و بیانی بەڕێوەدەچێت.