بەغداد/INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە پلانی ئەمنی جەژنی غەدیر سەرکەوتنی بەدەستهێناو هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو لەبۆنەکەدا ڕووینەدا.
بەیاننامەی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیدا هاتووە کە لەماوەی چەند ڕۆژێکدا وەزارەتی ناوخۆ لەئامادەباشیدا بوو بۆ دابینکردنی ئەمنیەت بۆ سەردانیکردنی مەزارگەی پێشەوای باوەڕداران ئیمام عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب (س) لە پارێزگای نەجەفی شکۆمەند بەبۆنەی یادی جەژنی غەدیر، ئەویش پاش داڕشتنی پلانێکی تەواو بۆ بۆنەکە بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری، کەچەندین تەوەری گرتبووەوە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی سەردانیکاران.
وتیشی کە هەماهەنگیەکی باڵا هەبوو لەنێوان هێزە ئەمنیەکان و حەشدی شەعبی و فەرمانگەکانی دیکە وخاوەن کەژاوەکان بۆ زیندوو ڕاگرتنی ئەم یادە پیرۆزە، لێرەدا بەیارویاوەربوونی خودای گەورە سەرکەوتنی پلانە ئەمنیەکەمان بۆ جەژنی غەدیر ڕادەگەیەنین.
هەروەها وتیشی کە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی ئاستانەی عەلەوی پیرۆز و پارێزگای نەجەفی شکۆمەند و ئەنجومەنی پارێزگا و سەرجەم سەردانیکاران و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە لە سەرخستنی پلانەکەماندا هاوکاریان کردین .