بەغداد/ INA
وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوە کردەوە کە پلانی تەندروستی سەردانیکردنی جەژنی غەدیر بە سەرکەووتوویی بەڕێوەدەچێت.
حەسناوی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی وەزارەتی تەندروستی شارەزاییەکی تەواوی هەیە دەربارەی بەڕێوەبردنی سەردانە ملیۆنیەکان ، ئاماژەشی بەوەکرد کە پلانەکە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت.
هەروەها وتیشی کە نەخۆشخانەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پێشوازیکردن لە حاڵەتە لەناکاوەکان و جگەلەوەش تیمی پزیشکی و ئەمبولانس لەنزیک شارەکۆنەکە وشەقامەکانی سەرەڕێ بڵاوەیان پێکراوە.