عامری و محەمەداوی جەختدەکەنەوە سەر گرنگی جەژنی غەدیر بۆ یەکگرتن و دادپەروەری

ناوخۆ
  • 25-06-2024, 14:26
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر هادی عامری و سوپاسالاری حەشدی شەعبی عەبدولعەزیز محەمەداوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیان کردەوەسەر گرنگی جەژنی غەدیر بۆ یەکگرتن و دادپەروەری.
    بەیاننامەی دەستەی حەشدی شەعبی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە عامری هەستا بەسەردانیکردنی سوپاسالاری حەشدی شەعبی بۆ پیرۆزباییکردن بەبۆنەی جەژنی غەدیر، لەدیدارەکەدا هەردووکیان پیرۆزباییان کرد لە گەلی عێڕاق و سەرجەم موسوڵمانان بەبۆنەی هاتنی ئەم جەژنە لە کەشێکی ئارامدا.
    هەروەها هەردووک جەختیان کردەوەسەر گرنگی ئەم بۆنەیە بۆ یەکگرتن و دادپەروەری و سەرخستنی ستەمزەدەکان و بەرگریکردن لە چەوساوان.