بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هەستا بەکردنەوەی پڕۆژەی باڵاخانەی کارتی نیشتیمانی و پاسپۆڕتی ئەلکتڕۆنی لە پارێزگای نەجەفی شکۆمەند.
بەیاننامەی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری هەستا بە کردنەوەی پڕۆژەی باڵاخانەی کارتی نیشتیمانی لە قەزای نەجەفی باکوور، هەروەها بەشی پاسپۆڕتی ئەلکتڕۆنی لەقەزای کوفە کردەوە.
شمەری جەختیلەوە کردەوە کە وەزارەت کۆشش دەکات بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و فراوانکردنی بازنەی ئەرکەکانی خۆی لەسەرانسەری وڵاتدا.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە وەزیری ناوخۆ سەردانی بەش و لقەکانی هەردوو ئەم فەرمانگەیەی کرد و ئاشنای ئەرک و فەرمان و خزمەتگوزاریەکانیان بوو کەپێشکەشی هاووڵاتیانیان دەکەن.