بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێشبینیەکانی خۆی بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی دەستەی کەشناسی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەی کردووە تێیدا هاتووە کە سبەی ڕۆژی چوارشەممە ساف دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باکوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن و ولەباشووریش هەندێک بەرزدەبنەوە.
ڕۆژی پێنجشەممەش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن لەسەرانسەری وڵاتدا.
ڕۆژی هەینیش ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
ڕۆژی شەممەی داهاتووش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.