بەغداد/ INA
ڕابەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعی سەید موقتەدا سەدڕ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوە کردەوەکە ئیمام عەلی سەلامی خودای لێبێت بۆ هەموو مرۆڤایەتیە، سوپاسی خۆیشی ئاڕاستەی سەرجەم عێڕاقیەکان کرد بۆ سەرخستنی پڕۆژەی پشووی جەژنی غەدیر.
سەید سەدڕ لەوتەیەکیدا بەبۆنەی جەژنی غەدیر کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی سوپاس بۆ خودا کە پابەندمانی کردووە بە ویلایەتی عەلی ( س) و پشتیوانمانیش بووە لەوەی کە لەعێڕاقی خۆشەویستدا بەبۆنەی جەژنی غەدیر ئاهەنگ بگێڕین کە پێغەمبەر تیایدا جێگرەوەی بۆخۆی دەستنیشان کرد.
وتیشی کە ئیمام عەلی (س) بۆ هەموو موسوڵمانانە بەسەرجەم پێکهاتەکانی سوننەو شیعەوە بگرە بۆ هەموو مرۆڤایەتیە.
هەروەها سەید سەدڕ وتی لەکۆتاییدا سوپاسی گەلی عێڕاق دەکەم کە پڕۆژەی پشووی جەژنی غەدیریان سەرخست بەتایبەتی سوننەی عێڕاق کەدادپەروەربوون و بوونە پشتیوانمان لە خۆشەویستی نیشتیمان و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران و دەستگرتن بە میانەڕەوی و وەلانانی تایەفەگەری، ئاماژەشی بەوەکرد کە ئیمام عەلی (س) بۆ هەموو موسوڵمانانە بە سوننەو شیعەوە بگرە بۆهەموو مرۆڤایەتیە، ئێمەی عێڕاقیەکان ئەم نیشیمانە کۆمان دەکاتەوە و هەروەها پێغەمبەرو خۆشەویستی عەلی (س) و میانەڕەوی کۆمان دەکاتەوە.