بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری جەختیلەوەکردەوەکە وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم تواناکانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی سەردانیکردنی جەژنی غەدیر.
وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا کە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری هەستا بەسەردانیکردنی ئایەتوڵڵا ی مەزن شێخ محمد ئیسحاق فەییاز و ئایەتوڵڵای مەزن شێخ بەشیر نەجەفی و خانەوادەی ئایەتوڵڵای مەزن سەید محمد سعید حەکیم، لەدیدارەکەدا باس لە کۆمەڵە بابەتێک کرا .
شمەری لەدیدارەکەدا گوێی گرت لە بۆچوونە بەپێزەکانی مەرجەعەکان دەربارەی کاری وەزارەتی ناوخۆ و ئەمن و ئاسایشی گشتی وڵات.
شمەری جەختیلەوە کردەوەکە وەزارەتی ناوخۆ لەکۆششدایە بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ هەموو هاووڵاتیان کەسەردانی مەزارگەی ئەمیری باوەڕداران ئیمام عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب دەکەن لە جەژنی غەدیردا سەلامی خودای لێبێت ، جگەلەوەش ئەرکەکانی خۆی لەسەرانسەری وڵاتدا ئەنجام دەدات.