به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران جه‌ختیکردەوە کە بەهاکانی حەقیقەت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی ئیمام عەلی (سڵاوی خوای لەسەر بێت) ڕێبازی حکومەتەکەمان دەبێت.
سەرۆک وەزیران لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وه‌ریگرتووه وتی: پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراستەی نه‌وه‌ی گەلەکەمان و نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی دەکەم، بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی غەدیره‌وه، داوا لە خودای مەزن دەکەم خێر وچاكه خۆشەویستی و لێبوردەیی و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بە وڵاتەکەمان ببەخشێت.
ئاماژەی بەوەشکرد" دیاركردنی جەژنی غەدیر وه‌كو پشووی فەرمی و بۆنەیەکی نیشتمانی بۆ هەموو عێراقییەکان، هەموومان ئەو وانانە وەبیر دێنینەوە کە لە ژیاننامەی ئیمام عەلی كوڕێ ئەبی تالیب (سڵاوی خوای لەسەر بێت) هه‌بوون لەبه‌رجه‌سته‌كردنی بەهاکانی ڕاستی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی، بۆ ئەوەی ببێتە ڕێبازێك بۆ حکومەتەکەمان و ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان."