به‌غدا-INA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕاگه‌یاند" كهكۆماری عێراق ئه‌و هێرشه تیرۆرستیه‌كه‌ی كهلهكۆماری داغستانی رووسیای فیدراڵی ئه‌نجامدراوه ئیدانه ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه لهڕاگهیهنداروێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، ڕاگه‌یاند" كۆماری عێراق هێرشه تیرۆرستیه‌كه‌ی كۆماری داغستانی رووسیای فیدراڵ ئیدانه ده‌كات كه‌بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك له‌هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتی مه‌ده‌نی.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ت جه‌ختی له‌هاوپشتی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و گه‌لی كۆماری رووسیای دۆست و له‌گه‌ڵ كه‌س وكاری قوربانیان كرده‌وه، ودووباره هه‌موو جۆره‌كانی توندوتیژی و تیرۆر كه‌ئامانجی لێی تێكدانی سه‌قامگیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی بێت ره‌تكرده‌وه.