بهغدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ڕێنمایی کرد، هەڵسەنگاندنێک بۆ کادیرانی بهرپرسی لە وەزارەتی کارەبا ئەنجام بدرێت.
سودانی لەمیانی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، ڕایگەیاند" پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ کادیرانی بهرپرس لە وەزارەتی کارەبا بکرێت، و لێبوردەیی بۆ هەر کەمتەرخەمییەک نابێت".
پێشتریش محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، جەختی لە گرنگی بەدواداچوونی وردی كردهوه بۆ هەر قەیرانەیەکی ژیان یان خزمەتگوزاریی کەڕووبهرووی هاووڵاتیان دهبێتهوه، وتهكهزی كرد کە بەرنامەی حکومەت بە چڕی کەرتی کارەبا و وزەی کردۆتە ئامانج. بە مەبەستی بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییە به هاووڵاتی، ئاماژەی بەوەدا کە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، لەگەڵ هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت و حکومەتە خۆجێییەکان، دهبێ هەوڵە هاوبەشەکان بدهن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە.
سودانی ڕێنمایی تەواوکردنی کارەکانی چاککردنەوەی فریاگوزاری کرد، کە نزیکەی 1440 مێگاوات بەرهەمهێنانی وزەی کارەبایی دابین دەکات و زیاد دەکرێت بۆ تۆڕەکە، هەروەها ڕێنمایی هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو ئیستسناءانەی کرد کە پێشتر بە ناوەندە پیشەسازی و بازرگانی و فەرمییەکان درابوون لە ماوەی سێ مانگی ئێستادا لە کاتژمێرەکانی پرۆسێسکردندا جێگیر بکرێت.
سودانی ڕایگەیاند، سەرەڕای گۆڕانی کەشوهەوا کە پلەی گەرمی بەرزکردووەتەوە بۆ ئاستێکی بێ وێنە لەگەڵ کەمی ئاو، هەوڵ و پلانەکانی حکومەت نەوەستاوە لە بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی کەرتی کارەبا، و کەرتی بەرهەمهێنان و دابەشکردن و چارهسهركردنی ئاستەنگەکان و کارکردن بەپێی دیدگا و پلانێکی ڕوون، ئاماژە بەوەشی كرد كه هاوڵاتی چیتر ناتوانێت بەرگەی پاساوهێنانەوە بگرێت بە هەموو فۆرمەکانیانەوە، و ئەمەش پێویستی بە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی زیاتر و تەواوکردنی پلانەکان هەیە بۆ کورتکردنەوەی ئەو کاتەی کە پڕۆژەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی گەشەپێدان پێویستیان پێیەتی.