وەزیری کار سەکۆی غەدیر تایبەت بە دەستەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 25-06-2024, 09:58
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی سەکۆی غەدیری ڕاگەیاند کە تایبەتە بە دەستەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان.
    ئەسەدی لە توویتێکدا لەسەرسەکۆی ئێکس کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆ کرد ڕایگەیاند.
    لەگەڵ دەسپێکی چالاکیەکانی هەفتەی غەدیر سەکۆی غەدیر ڕادەگەیەنین کەتایبەتە بە دەستەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ، لەم سەکۆیەدا زنجیرەیەک لە خولی پەڕەپێدان ووانەی پێشکەوتوو و شڕۆڤەی کارا پێشکەش بە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەکەین لەهەموو تەمەنەکان، تەنانەت بۆ نابیستان و لاڵەکان و یێباوکان وانەی بەهێزکردن و بەرنامەی پێشخستن بۆ لانەکانی بێسەرپەرشتان پێشکەش دەکرێت.
    هەروەها بەرنامەی بەدووداچون بۆ توانای فەرمانبەران دەستبەردەکرێت ولەپاشانیشدا قۆناغگەلێک دێنە پێشەوە بۆ پێشخستنی سەکۆکە بەشێوەیەکی ئەوتۆ کە خزمەتێکی تەواو بەهۆیەوە پێشکەش بکرێت.