بهغدا-INA
سەرۆکایەتی کۆمار ئازادکردنی دەستبەجێی زیاتر لە ١٢ هەزار زیندانی و دەستبەسەرکراو کە سزاکانیان تەواو بووبوو ڕاگەیاند.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگهیهنداروێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" بە مەبەستی جێبەجێکردنی بنهماكانی مافی مرۆڤ لە ناوەندەکانی گرتن و دەستبەسەرکردن و بە ئامانجی خێراکردنی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ دەستبەسەرکراوان و جێبەجێکردنی پێوەرەکانی دادپەروەری و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تۆمەتباران و دوای وەرگرتنی چەندین سکاڵا، سەرۆکایەتی کۆمار و بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆ لە سەرۆک کۆماری کۆمارەوە، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لیژنەیەکی پێکهێنا کە نوێنەرانی سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەخۆدەگرێت.”
ئاماژەی بەوەشکرد لیژنەكه چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامدا، و کارەکانی بووە هۆی ئازادکردنی زیاتر لە (12 هەزار) دوانزە هەزار زیندانی و دەستگیرکراو کە سزاکانیان تهواو بووه یان لەلایەن دادگای تهمیزهوه هەڵوەشایەوە".
ههروهها وتی: لەم بارهیهوه سەرۆکایەتی کۆمار پهرۆشی بەردەوامی سەرۆکی کۆمار بۆ درێژەدان بە کارکردن لەم بوارەدا دووپات دەکاتەوە و هیچ درێغیهك ناكات لهسهپاندنی یاساكان وگهرهنتی جێبهجێكردنی بهشێوهیهكی راست و ردوست، كهژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بۆ هەموو خەڵک لەسهرانسهری عێراق بەبێ هیچ جیاکارییەک دابین بكات”.