بهغدا-INA
موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، ڕاگهیاند ئەنجوومەنی نوێنەران بەهۆی پێگەی جەژنی غەدیرەوە لە نێو موسڵمانانی عێراقدا پهرۆش بوو بە یاسا دەربکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە – ڕایگەیاندووە" موحسن مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، پیرۆزبایی لە گەلانی عەرەبی و ئیسلامی و مرۆڤایەتی بە گشتی و گەلی عێراق بەتایبەتی كرد بەبۆنەی جەژنی غەدیری دێرینهوه، هیوای خواست خوای گەورە بیگێڕێتەوە بۆ هەموو لایەک بە خۆڕاگری لەسهر ویلایهتی فەرماندەی ئیمانداران، عەلی بن ئەبی تالیب (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، وبە ئاسایش و سەقامگیری بۆ عێراق”.
مەندەلاوی جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی پێگەی گەورەی ئەم بۆنەیە لە نێو موسڵمانانی عێراقدا، ههروهها بههۆی كاریگهری پێگهی فەرماندەی ئیمانداران ورهوایهتیهكهی لە مێژووی نەتەوەی ئیسلامی و مرۆڤایەتیدا، دەسەڵاتی یاسادانان لە ماوەی خولی پێشووی یاساداناندا یاسای پشووە فەرمییەکان پهسهندكرد و رۆژی غهدیریش لهنێودا دیاریكرد، هیوا خۆازین ئەم جەژنە یارمەتیدەرە بۆ هاوسەنگی و لێبوردەیی و یەکگرتوویی زیاتر لە نێوان موسڵمانان.”
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت وتی: گەورەترین جەژنی خودا ڕۆژی تەواوبوونی ئایین و تەواوبوونی نیعمەتەکانە، وهەموو موسڵمانان بەمەزهەبە جیاوازیهکانهوه لەسەر پێگەی ئیمام عەلی (سڵاوی خوای لێبێت) ڕێكهوتوون، داوای سود وەرگرتن لە زانست و ئەزموونی ئیمام لە بەڕێوەبردنی کاروباری نهتهوه كرد، ههروهها لە ژیانی كهپڕ بوو لە قوربانیدان و بەخشین و پاڵپشتیکردنی حەقیقەت و بەرگریکردن لە ستەملێکراوەکان و گرنگیدان بە هەژاران.”