بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق و سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی، موئەیەد ئەللامی داوای لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کرد کە تیشک بخەنە سەر لایەنە گەشاوەکانی عێراق.
سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" للامی لەگەڵ بەڕێوەبەری کەناڵە ئاسمانیهکان و سەرنووسەرانی ڕۆژنامەکان لە بارەگای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی سەندیکا بۆ ئەو ئاهەنگە ناوەندییەی کەبەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی چاپەمەنی عێراقییەوە بەڕێوەدەچێت”.
للامی لەمیانی دیدارەکەدا وتی" دەبێت بەڕێوەبەرانی کەناڵە ئاسمانیهکان و سەرنووسەرانی ڕۆژنامەکان تیشک بخەنە سەر لایەنە گەشاوەکانی عێراق بۆ میوانانی عێراق و جەخت لەسەر ڕۆڵی کاریگەرانەی کۆمەڵگەی ڕۆژنامەوانی عێراقی بکەنەوە لە گەیاندنی ڕاستییەکان بەڕای گشتی."
جەختیشی کردەوە" ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی عەرەبی و نێودەوڵەتی، لەوان وەزیر و سەرۆکی دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن، دێنە عێراق بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی خێزانی ڕۆژنامەوانی بۆ ئەم بۆنە نیشتمانییە، کە پێویستی بە ئامادەبوونی هەموو لایەک و کارلێکی ئەرێنی لەگەڵ میوانانی عێراق هەیە".