بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، کردنەوەی نووسینگەیەکی تایبەتی بۆ کاروباری پەنابەرانی فەلەستینی لە بەغدا ڕاگەیاند.
کەریم نووری، بریكاری وەزارەتی كۆچ و کۆچبەران لەڕاگهیهندراوێکدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند" بە پاڵپشتی ئیڤان فایق جابرۆ وهزیری كۆچ و کۆچبەران، و لەژێر دروشمی (غەززە قارەمانێتی و خۆڕاگرییە)، وەزارەتی کۆچ و ئاوارە ئەمڕۆ نووسینگەی خۆی تایبهت به پەنابەرانی فەلەستینی لە ناو یانەی وەرزشی حەیفا/ کۆمەڵگەی شارەوانییەکان لە بەغدا کردەوە، بۆ دیاریکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیانی فەلەستینی لە ناوخۆی عێراق.
ههروهها وتی" ئامانج لە کردنەوەی ئەو نووسینگەیە زیادکردنی توانای دامەزراوەکەیه بۆ بەڕێوەبردنی پرسی پەنابەرانی فەلەستینی، هەروەها ئاسانکردنی ڕێکارەکان و نوێکردنەوەی داتاکانیانه، لهگهڵ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری یاسایی و مرۆیی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە و ئاستەنگەکان.
لای خۆیەوە، سەفا حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی فهرمانگهی کاروباری کۆچبەران، دووپاتی کردەوە کەئەو نووسینگەیە داتابەیسێک بۆ پەنابەرانی فەلەستینی دابین دەکات بۆ پاڵپشتیکردنیان، هەروەها دابەشکردنی هاوکاری فریاگوزاری و ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی نووسراوی پشتیگیری لە ڕێگەی خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنییەوە بۆ هەموو دامودەزگاکانی حکومەت”.