بهغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، جهختی کردەوە کە جەژنی غەدیر دەرفەتێکە بۆ جەختکردنەوە لەسەر یەکڕیزی نیشتیمانی و یەکڕیزیی نێوان نهوهكانی گەلەکەمان.
سەرۆک کۆمار لە پۆستێكدا لە ماڵپەڕی (x) و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، ڕایگەیاند: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراق و مهرجعی باڵای ئایینی و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە ئاهەنگ دەگێڕن، بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە، وەبیرهێنانەوەی ئایدیاڵە بەرزەکانی ئیمامی عەلی (سڵاوی خوای لێبێت) لە پاڵپشتیکردنی حەقیقەت و دادپەروەری بۆ ستەملێکراوان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی وهكو ڕێبازێك بۆ دهسهڵات و ژیانی خۆی”.
سەرۆک کۆمار وتی" دەرفەتێکە بۆ جەختکردنەوە لە یهكڕێزی نیشتمانی و هاوپشتیی نێوان نهوهكانی گەلەکەمان، هەروەها دهستپێكهكه بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە سەرتاسەری عێراقدا.