دەستەی ئەمینداران تاوتوێی هەیکەلی گشتی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی دەکات

ناوخۆ
  • 24-06-2024, 20:40
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئه‌نجوومه‌نی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی تاوتوێی هەیکەلی گشتی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی کرد.
    وتەبێژی ئه‌نجوومه‌ن، ئەندامی دەستەی ئەمینداران، د. ئەوسه‌م ماجد غانم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دەستەی ئەمینداری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەن، سایر ئەلغانمی، وبە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامان گفتوگۆی لەسەر کۆمەڵێک وردەکاری کرا کە لە کارنامەی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بوون، له‌وانه‌ باسێکی سەرەتایی لەسەر هەیکەلی گشتی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی كرا.
    ئاماژەی بەوەشکرد ئەنجومەن بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەندامەکانی سه‌ردانی ده‌سته‌ی دەستپاکی بكه‌ن بۆ ئاشکراکردنی  ئاستی دارایی خۆیان وئەنجومەن داوای ئەنجامدانی کۆنگرێكی ڕاگه‌یاندنی فراوانی کرد بۆ نووسینی جارنامه‌ی شەرەف کە گوتاری میدیایی نیشتمانی بپارێزێت".
    جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ دوێنێ یەکشەممە ئه‌نجوومه‌نی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق بە فەرمی دەستیان بە کارەکانی کرد و لە یەکەم دانیشتنیدا بڕیاریدا لیژنەیەکی سکاڵا بەپێی مادەی ١٠/بڕگەی ١٢ی یاسای تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی پێکبهێنێت و دەستبکات بە ئامادەکارییەکانی په‌یره‌وی ناوخۆیی وەک لە یاساکەدا هاتووە و دەستكردن بە داڕشتنی سیاسەتی گشتی بۆ تۆڕی ڕاگه‌یاندن و دیاریکردنی ئاراستە سەرۆکیه‌كانی و وتارە میدیاییه‌كه‌ی لە ژێر ڕۆشنایی بنەما و ستانداردەکانی خزمەتگوزاری پەخشی گشتیدا.”