ئاستانەی عەلەوی پیرۆز بەشەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی بۆ جەژنی غەدیر دەخاتە ئامادەباشیەوە

ناوخۆ
  • 24-06-2024, 18:15
  • +A -A

    نەجەفی شکۆمەند / INA حەیدەر فەرمان
    ئەمیندارێتی گشتی ئاستانەی عەلەوی پیرۆز ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە سەرجەم کادیرو بەشەکانی خۆی بۆ جەژنی غەدیر کردووەتە ئامادەباشیەوە.
    سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندنی ئاستانەی عەلەوی پیرۆز حەیدەر ڕەحیم بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ئەمیندارێتی  گشتی ئاستانەی عەلەوی پیرۆز بەهەموو بەشەکانیەوە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانی تایبەت بە جەژنی غەدیر کە لەسەرانسەری دونیاوە ڕوولەشاری نەجەفی شکۆمەند دەکەن بۆ بەشداریکردن لەویادە پیرۆزە.
    وتیشی هەماهەنگیەکی باڵا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئامنی و تەندروستی.
    ڕوونیشی کردەوەکە پلانەکە فراوانکردنی گۆڕەپانی عەلەوی پاکیزە دەگرێتە خۆ کە ڕووبەرەکەی 20هەزار مەتری چوارگۆشەیە ، کادیرانی ئەندازیاریش بەردەوامن لەساباتکردنی دەوروپشتی مەزارگەکە بۆ سێبەرکردنی ئەوشوێنانەی تیشکی خۆر لێیان دەدات.
    هەروەها وتی ئاوی خوارنەوەش بۆ سەردانیکاران دابیندەکرێت وسەرجەم خزمەتگوزاریەکان پێشکەش دەکرێن.