فەرماندەی هێزە وشکانیەکان: هێڵی ستراتیژی بەرگریمان دامەزراندووە بۆ پاراستنی ناوچەکانی باکور و ناوەڕاست

ئەمنی
  • 24-06-2024, 17:56
  • +A -A

    به‌غدا-INA- فالیح عوبەیدی
    ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەی هێزی زەمینی لیوا قاسم محمد ساڵح، دامەزراندنی هێڵی بەرگری ستراتیجی کە درێژدەبێتەوە بۆ سنووری عێراق و سوریا ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە 106 کم لە قوڵایی سنووری عێراق و سوریا له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كۆنترۆڵكراوه‌.
    ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین بەرپرسیارە لە سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ڕێگەی یەکەکانی سوپا و هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان و دەزگاکانی ناو كه‌رتی پارێزگای سەڵاحەدین و ناوچەی ناوەڕاست کە لە دیوی ڕۆژئاوا و لە باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ بیابانەکان، وله‌لای باكووره‌وه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ ناوچە شاخاوییەکانەوە وه‌كو حه‌مرین و هه‌ندێ له‌ناوچه‌ دۆڵه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ناوه‌راستی پارێز
    گاكه‌ بیابانی عه‌یس هه‌یه‌ كه‌پێویستی به‌ڕێكاری تایبه‌تی هه‌یه‌.
    فەرماندەی هێزی زەمینی وتی" پڕۆژەیەکی ستراتیژیمان داناوە، کە هێڵێکی بەرگرییە له‌خۆ ده‌گرێت ولە ناوچەی پەڕینەوەکانەوە لەسەر ڕێگای حەدیسە-بێجی، بەرەو پردی ئەلسوکەریات، بەکا، و عەقرەب، هەروەها بۆ هێڵی بەرگری کە لە ئەلحه‌زه‌راوە درێژ دەبێتەوە بۆ سنووری عێراق و سوریا پێكهاتووه‌، وئەم هێڵە ستراتیژییە نایابە پارێزگاری لە ناوچەکانی باکور و ناوچەکانی ناوەڕاست و پارێزگاکانی نەینەوا بە سامەراشەوە دەکات.
    ئاماژەی بەوەشکرد" ئەم هێڵە ڕێگری دەکات لە دزەکردنی توخمە تیرۆریستییەکان بەرەو چیای حەمرین و مەكحۆل و دۆڵەکانی دیکە، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێکخستنە نایابەکان کە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، جەختیشی لەوە کردەوە کە لە ماوەی مانگێکدا 106 کیلۆمەتر له‌ هێڵی بەرگری تۆکمە لە قووڵایی سنووری عێراق و سوریا به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ ده‌كرێت له‌و هەر دزەکردنێک  بۆ ناو خاكی عێراق."
    لیوا قاسم ساڵح وتی: ئێمە ڕێکخستنمان هەیە لە چوارچێوەی ناوچەکانی حەمرین و ناوچەکانی عه‌یس و ناوچەکانی حەوزی ئەلعەزیم و ئەم کارە بەرگرییانە به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌و توخمە تیرۆریستیانەیه‌ کە له‌دووری ناوچەی نیشتەجێبوونن. "
    ئاماژەی بەوەشکرد هێزە ئەمنییەکان پەنا بۆ ئەو ناوچانە دەبەن کە دەکەوێتە هەندێک دۆڵ و شاخ و ئەشکەوت کە لە چاوی خەڵک دوورن، هاوكات له‌ده‌ستی كاری سیخوڕی هێزە ئەمنییەکان و ئامرازی هەواڵگری دوور نین، ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپه‌راسیۆنێك له‌لایه‌ن هێزی سەربازی و ئاسمانی قارەمانی عێراق،لە باکووری بەنداوی ئەلعەزیم ئەنجامدرا ولە ئەنجامدا سێ تیرۆریست كوژران ولە ڕێگەی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیه‌وه‌ ڕۆژانە بەدواداچوون هەیە و هەموو سەرچاوەکانی چاودێری بەئاستێكی بەرز کاردەکەن له‌ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وکامێرای چاودێری ودووڕبینه‌وه‌”.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە چەکدارانی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی ئۆپەراسیۆنی ناو مەیدانی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین ئامادەن راونانی توخمە تیرۆریستییەکان، هەروەها ئاسایش و سەقامگیرییەکی تەواو لە ناوچەکەدا سه‌پێندراوه‌.