بەغداد/ INAـ ئامینە سهلامی
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مزهر محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە گرنگترین دەستکەوتەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خستەڕوو، ئاماژەشی بەوەدا کە سەرچاوەکانی بازاڕگەی وزەی جیهانی ئاماژەدەکات بۆ بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت تاکۆتایی ساڵی داهاتوو.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند وابەستەگیەکی ڕوون هەیە لەنێوان داهاتی نەوتی عێڕاق کەهەناردەدەکرێت لەدهرەنجامی بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە لەبازاڕەکانی جیهاندا لەگەڵ بەردەوامبوون لە داراییکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کەلەبودجەدا جێگیرکراون ، کەساڵانە دەگاتە 55 ترلیۆن دینار.
ڕوونیشی کردەوەکە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بان هاوکێشە خەمڵێنراوەکانی پەل دەکێشێت بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی گریمانەکراو کەبە 64 ترلیۆن دینار مەزەندە دەکرێت، هەروەها ساڵح وتی بەرنامە حکومیەکە پەیڕەوی لەفرەچەشنی داهاتی نیشتیمانی دەکات ، بۆ یەکەمجاریشە کە دڵنیایی سەروەری بە چالاکیەکانی بازاڕو کەرتی تایبەت دەبەخشرێت وەک هاوبەشێک لە گەشەدان و بەرایی چالاکیەکانی فرەچەشنی ئابووری سەرەکی، ئەویش بە دابینکردنی نەختینەی گونجاو بۆکەرتی تایبەت لەسەرچاوە داراییەکانی جیهانەوە لەپێناو هێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و هاوچەرخ بەتایبەتی لەبوارەکانی پێشەسازی بگۆڕی و پتڕۆشیمی.