ئەنجومەنی وەزاری ئابووری ستڕاتیژیەتی نیشتیمانی قەرزدان دەڕاستێنێت

ئابوری
  • 24-06-2024, 17:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی وەزاری ئابووری لە هەژدەهەمین دانیشتنی خۆیدا کەئەمڕۆ ڕوژی دووشەممە بەڕێوەچوو ستڕاتیژیەتی قەرزدانی نیشتیمانی ڕاستاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزاری لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەکرد کە جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری دەرەوە
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری فوئاد حوسێن سەرۆکایەتی دانیشتنی هەژدەیەمی ئەنجومەنەکەی کرد بەئامادەبوونی جێگری سەرۆۆ وەزیران وەزیری پلاندانان و وەزیرانی دارایی و بازرگانی و کشتوکاڵ و پیشەسازی و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێڕاقی و ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران بۆکاروباری ئابووری ویاسایی وسەرۆکی دەستەی دراو و بریکاری وەزارەتی نەوت.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لەدانیشتنەکەدا گفتووگۆکرا دەربارەی کارنامەی ئەنجومەنەکەو بڕیاری پێویستیش وەرگیرا دربارەی بابەتەکانی کارنامەکە لەوانە ڕەزامەندی دەربڕدرا بەرامبەر بە داواکەی وەزارەتی گواستنەوە بۆ حەواڵەکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی لەنێوان بەسڕەو شەلامچە بەپێی دەسەڵاتە داراییەکان.
    هەروەها ئەنجومەنەکە ستڕاتیژیەتی نیشتیمانی قەرزدانی ڕاستاند پاش ئەوەی کە پارێزگاری بانکی ناوەندی کورتەیەکی پێشکەش کرد دەربارەی ئەوستڕاتیژیەتە وبڕیاریش درا لەسەرئەوەی دانیشتنێکی تایبەت گرێبدرێت بۆ گفتووگۆکردن دەربارەی پترکردنی داهاتە ناەوتیەکانی دەوڵەت.
    هەروەها ئەنجومەنەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هەستانی کۆمپانیای ئوری گشتی کەسەربە وەزارەتی پیشەسازیە بۆ کڕینی کێبڵ و وایەری کۆن لە وەزارەتی کارەبا بەرامبەر بەنرخێکی دیاریکراو، هەروەها ئەنجومەنەکە بڕیاریدا کە دانیشتنێکی تایبەت گرێبدرێت بۆ ئەنجومەنەکە لەهەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە ئابووریە هەڵپەسێرراوەکانی نێوانیان ئەویش بەئامادەبوونی سەرجەم دامەزراوئابووریەکانی نێوان هەردوولا.