بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە داوای کرد کە یاساکانی وەبەرهێنان هەمواربکرێنەوە و دەستخۆشیشی کرد لە کۆششەکانی دیوانی چاودێری دارایی.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تێیدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لەکۆشکی سەلام لەبەغداد پێشوازیکرد لە سەرۆکی دەستەی نیشتیمانی وەبەرهێنان حەیدەر محمد مەکیە، لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد کەپێویستە ئاستەنگەکانی بەردەم وەبەرهێنەران لاببرێن و خاوەن کارەکان پشتیوانی بکرێن ، چونکە کاراکردنەوەی پڕۆسەکانی وەبەرهێنان وادەخوزێت کە هەندێک یاسای کارپێکراو هەمواربکرێنەوە.
سەرۆک کۆمار پشتیوانی خۆی بۆ ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەران دووپاتکردەوە کە کەرتێکی ئابووری زۆر گرنگە.
هەروەها سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لەبەغداد پێشوازیکرد لە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عەماڕ سوبحی خەڵەف ولەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوەسەر گرنگی کاری دیوانی چاودێری لە پتەوکردنی چەمکەکانی دەستپاکی و شەفافیەت و پێویستیشە کۆششەکان بەردەوام بن بۆ پارێزگاریکرن لە سامانی گشتی ونەهێشتنی گەندەڵی دارایی وکارگێڕی.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەش کرد کە پتەوکردنی چەمکەکانی دەستپاکی ونەهێشتنی گەندەڵی یارمەتی بەگوڕدان و خێراکردنی ڕەوشی گەشەپێدان دەدات و پڕۆسەکانی وەبەرهێنان تۆکمەتردەکات.
دەستخۆشیشی کرد لە کاروکۆششەکانی دیوانی چاودێری و پاراستنی سامانی گشتی وکەمکردنەوەی بەهەدەردانی پارەوپوول و چاودێریکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان لەوڵاتدا.
لەلایەن خۆیەوە عەماڕ سوبحی خەڵەف ڕانمایی وفەرمانەکانی سەرۆک کۆماری بەرزنرخاند و نمایشێکیشی پێشکەش کرد بۆ کار و ئەرکەکانی چاودێری دارایی وپلانەکانی داهاتوو بۆ پەڕەپێدانی کار وئەرک و پڕۆژەکانی.