به‌غدا-INA- ئەحمەد سومەیسەم
تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی لە میحوەرە جیاوازەکانەوە پلانێکی ئامادەکردووه، کە بەڕێوەبەرە جیاوازەکانی چوونە ناوەوە، بۆ ڕووماڵکردنی چالاکییەکانی هەفتەی جەژنی غەدیری دێرین لە بەغدا و پارێزگارەکان، جگە لە ڕووداوەکانی وڵاتانی دیكه.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەشتێکی بۆ لای ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕەکە ئەنجامدا بۆ ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکانی جەژنی غەدیری دێرین.
سه‌تار ئەلعەرداوی بەڕێوبەری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،ڕاگه‌یاند" چالاکییەکانی هەفتەی غەدیر دێرین پێشوەختە ئامادەکراون لەسەر بنەمای ئاڕاستەی سەرۆکی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی، کەریم حەمادی، کە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی جێبەجێکردنی کاتەکانی پلانەکە ده‌كات بە تیشک خستنە سەر چالاکییە جۆراوجۆرەکانی جەژنی غەدیری دێرین و ئەو ئامادەکاریانەی کە لە لایەن مەزارگەی پیرۆزی عەلەوییەکان و دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەتەوە ئەنجام دەدرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بە ئاڕاستەکردنی پەیامنێران لە سەرجەم پارێزگارەکان کرد، هەروەها لەو وڵاتانەی کە بۆنە و ئاهەنگەکان تێیدا ڕێکدەخرێن، هەروەها ئامادەکردنی کەرەستەی هەواڵ و ئینفوگرافیکی جۆراوجۆر کە پێداچوونەوە بە کرۆنۆلۆژیای جەژنی غەدری دێرین دەکەن.
له‌لای خۆیه‌وه بەڕێوبەری کەناڵی هەواڵی عێراقی، جەعفەر ئەلعایدی، لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردەوە کە بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سه‌رۆكی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی، کەریم حەمادی، و جەختکردنەوە بەردەوامەکانی لەسەر گرنگیدان بە ڕووداوەکانی جەژنی غه‌دیر دێرین، کەناڵی هەواڵی عێراقی ئامادەکارییەکانی بۆ ڕوماڵی میدیایی بۆ ئەم بۆنەیە تەواو کردووە بە دانانی کۆمەڵێک به‌رنامه و سپۆت، جگە لەو ڕووماڵە تایبەتەی کە ئەمڕۆ لەکەناڵی هەواڵی ئەلعێراقییە بە بۆنەی جەژنی غەدیرەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: پەیامنێرانمان لە نێوان بەغدا و پارێزگاکاندا دابەشدەکرێن بۆ ڕووماڵی میدیاکان بە درێژایی بولیتینی هەواڵی ئێوارە و بەیانی، هەروەها جگه له‌و بەرنامانەی کە تایبەت دەبن بە بۆنەی جەژنی غەدیر بەتایبەتی له‌سبەی سێشەممە.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند" كه‌بەرنامەی ڕۆژنامەوانی کە بەیانیان کاتژمێر دە پەخش دەکرێت، بەشێکی تایبەتی بەرنامەکە دەبێت بۆ تیشک خستنە سەر بۆنەی جەژنی غەدیر، و ڕوماڵی تا ئێوارە بەردەوام دەبێت".
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ڕی به‌ڕهه‌می به‌ڕهه‌مهێنانی دۆکیۆمێنتاری له تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی، عه‌لی که‌نانی به ئاژانسی هه واڵی عێراقی (INA)ی وت: به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی به‌ڕهه‌مهێنانی دۆکیۆمێنتاری یه‌کێکه له به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تییه پاڵپشته‌کانی ناو تۆڕه که ژماره یه‌ک به‌رهه‌م بۆ که‌ناڵه‌کان دابین ده‌کات لە بەرهەمە بەڵگەنامەییە گرنگەکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد كه‌کەریم حەمادی، بەرپرسی تۆڕی ڕاگه‌یاندی عێراقی، گرنگی بە هەموو بۆنە و ڕووداوەکانی عێراق داوە بە بەڵگەنامەکردن و ئەرشیفکردنیان لەگەڵ ژمارەیەک فیلمی دیکۆمێنتاریی تەلەفزیۆنی و لەنێو ئەو بۆنانەشدا جەژنی غەدیری دێرین هەیە کەگرنگییەکی زۆری پێدەدرێت”.
لەهه‌مبه‌ردا سەرۆکی بەشی ئایینی کەناڵی گشتیی ئەلعێراقییە، موئەیەد جاسم، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕوونی کردەوە" کەناڵی گشتیی ئەلعێراقی کۆمەڵێک ڕووماڵی مەیدانی هەیە لەناو تۆڕی پەیامنێرانی کەناڵەکەدا، کە بەبەردەوام دەبێت لە پەخشکردن لە بەیانییەوە تا ئێوارە بۆ ڕووماڵکردنی چالاکییەکانی جەژنی غەدیری دێرین، جگە لەوەش کە کادیرانی ئەلعێراقییە گشتی ئامادە دەبن بۆ ڕووماڵکردنی فێستیڤاڵی هەفتەی ئیمامەت، کە لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز لە ژێرچاودێری مەزارگەی عەباسی پیرۆز به‌رێوه‌ده‌چێت، جگه له‌به‌رنامه‌كانی دیكه‌ی تەلەفزیۆنی کە تایبەت دەکرێن بۆ ئەم بۆنەیە.
سەرۆکی بەشی ڕادیۆ دراما لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، ئەحمەد عەبدولموحسین، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" بەشی ڕادیۆ دراما لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق ژمارەیەک زنجیرە ڕادیۆیی تۆمارکردووە کەزیاتر له‌بوارێك باس لە بۆنەی جەژنی غه‌دیری دێرین ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: لە نێو ئەو بەرهەمە ڕادیۆییانەی کە بەڕێوەبەرایەتی درامای تۆڕەکە بە بۆنەی جەژنی غەدیرەوە بەرهەمی هێناوە، زنجیرەی عەلی بن ئەبی تالیب (درودی خوای لەسەر بێت) هەیە، کە لە نووسینی سەلام ئەلئەوسی و لە دەرهێنانی هونەرمەند غانم حەمیده ونوخبەیه‌ك له ئەستێرەکانی هونەری عێراقی ڕۆڵێان تێدا گێراوه”.