بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ئاڕاستەی پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی کرد بۆ خێراکردنی گهراندنهوهی حاجیان.
وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق، باسم ئەلعەوادی لەڕاگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی حاجیان له ماڵی پیرۆزی خودا دوای ئەنجامدانی حەج، سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی ئاڕاستەی پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی کرد بۆ خێراترکردنی گهراندنهوهی حاجیان، و زیادکردنی ژمارەی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی، هەروەها بەدواداچوون و چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک کە ڕێگری لە گەڕانەوەی حاجیان بکات یان دوابخات”.
ئاماژەی بەوەشکرد بەپێی ڕێنمایی سەرۆک وهزیران، ژووری ئۆپەراسیۆنەکان پێکدێت لە: وەزیری گواستنەوە و بەڕێوەبەری نووسینگهی سەرۆک وهزیران و سەرۆکی دەستەی حەج و عومرە وسەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران لهنووسینگهی سەرۆک وهزیران و بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی، وئهم ژووره بەرپرسیارە لە بەکارهێنانی هەموو توانا و ئاسانکارییەک بۆ تەواوکردنی گەڕانەوە و دڵنیابوون لە سەلامەتی حاجیان و گەیشتنیان بهخاكی وڵات.