کۆمسیۆن درێژکردنەوەی تۆماركردنی ناوی هاوپەیمانی و ئەو لایەنانەی دەیانەوێت بەشداری له‌هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 24-06-2024, 13:14
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژکردنەوەی وادەی ناو تۆمارکردنی هاوپەیمانی و لایەنەکانی خوازیاری بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق تا پێنجشەممەی داهاتووی ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" بڕیاردرا وادەی تۆمارکردنی ناوی هاوپه‌یمان وپارت و كه‌سه‌ به‌ربژێره‌كان درێژ بکرێتەوە کە دەیانەوێت بەشداری له‌هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بکەن”.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" دوا وادە بۆ تۆمارکردنی ناوه‌كان تا کۆتایی دەوامی فەرمی پێنجشەممەی داهاتوو ده‌بێت، کە دەکاتە ٢٧ی ئەم مانگە".