بەغداد/ INA
فەرماندەیی هێزەکانی سنوورپارێزی سەربە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند کە 8 ڕێکار پەیڕەو دەکات بۆ دابینکردنی ئاسایشی سەرسنوورەکانی نێوان عێڕاق وئێران، ئاماژەشی بەوەکرد کە هەستاوە بە دوورخستنەوەی ئۆپۆزۆسیۆنی ئێرانی لە سەر هێڵی سنوورەکان پلانێکیشی ڕاگەیاند بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی سنووری نێوان عێڕاق و تورکیا.
فەرماندەی هێزەکانی سنوورپارێز فەریقی مافپەروەر محمد سکر سەعیدی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی عێڕاق لەگەڵ 6 وڵاتدا هاوسنوورە وهەروڵاتێکیش پلانی سنوورپارێزیمان لەگەڵیدا جیاوازە ، ئەوپلانەش پشت بە چەندین فاکتەر دەبەستێت وەکو پاراستنی سەرسنوورەکە بەشێوەیەکی دووقۆڵی و نزیکبوونی گوندنشینەکان لە سەرسنوورەکانەوە ، ڕێکارە تەکنیکیەکانی پاراستنی سەرسنوورەکان ، جیاوازی ئاستی ئابووری نێوان هەردوو وڵات، سروشتی ناوچەکە لەڕووی جوگرافیەوە.
وتیشی سەرسنوورەکانمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دیکەی هاوسنوور بەپێی بەڵێننامەکان داڕێژراوەوهێڵی بۆ کێشراوە، سنوورەکانمان لەگەڵ 6 وڵاتدا دەگاتە 3714 کیلۆمەتر، لەگەڵ ئێرانیشدا دەگاتە 1493 کیلۆمەتر کە 93 کیلۆمەتر لەو مەودایە سنووری دەریایین لە دەریای عەرەب.
وتیشی 1500 کیلۆمەتری سنووری عێڕاق وئێران بە پارێزگاکانی هەولێروسلێمانیەوە لەڕووی جوگرافیەوە سەختە ولەماوەی دووساڵی ڕابووردو و ئێستادا کاری مەزنمان لەسەرسنوورەکانی ئێران و عێڕاق لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامداوە، توانیومانە داهاتی هێزەکانمان پتەوبکەین ولیوایەکیشمان پێکهێناوە بۆ تۆکمەکردنی سنوورەکانی ئەودەڤەرە کەلیوای 21 و بارەگاکەی لەهەڵەبجەیە بەشێکی زۆریشمان لە دروستکردنی 91 بنکەی سنووری لەسەرسفری سنووریدا دامەزراندووە.
ڕوونیشی کردەوەکە ڕووماڵی 300 کیلۆمەتریش کراوە بە کامیرای گەرمی لەخانەقین بەسەرەوە تاکودەگاتە ناوچەی پێنجوێن ، هەروەها هەزارەها مینیشمان لەناوچەکە پاک کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە کێشەی وەرگرتنی گومرکمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەبووە کە پسوولەکان بەشێوەیەکی نایاسایی بەهەندێک کوڵبەر دەدران ولەمبارەیەوە گەیشتووینەتە ڕێککەوتن تاکو بەشێوەیەکی یاسایی پڕۆسەکە بەڕێوەبچێت.
هەروەها پڕۆژەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەین بۆ لابردنی بنکەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی ئێرانی کەلە نزیک سنوورە هاوبەشەکاندان و هێزەکانی لیوای دووەم ئەوشوێنانەی هەموو گرتووەتەوە کەلە ساڵی 1991ەوە تاکو ئێستا هێزەکانی عێڕاق نەچووبوونە ئەوێ.
سەعیدی وتیشی عێڕاق سنووری بەدرێژایی 362 کیلۆمەتر لەگەڵ تورکیادا هەیە کە 300 یان سنووری وشکانین ودەکەونە سنووری هەردوو پارێزگای دهۆک وهەولێر ، 62 کیلۆمەتریش لەڕووباری دیسل پێکدێت کەدەکەوێتە پارێزگای دهۆک وجگەلەوەش سەرسنوورەکانی ئەوێ لەڕووی سروشتەوە سەخت ودژوارە و شەش مانگ لەساڵێکدا بەفراویە.
ئاماژەشی بەوەکرد کە دەستمان کردووە بە دروستکردنی 27 بنکە لەسەرسنوورەکانی عێڕاق و تورکیا و دوو لیوامان لەوێ داناوە کە سەرپەرشتی سەرسنوورەکانی ئەوێ دەکەن و سەرجەم پێداویستیە تەکنیکی و ئەندازەییەکانمان بۆیان دابینکردووەو دوو فەوجی دیکەشمان بۆ ڕەوانە کردوون و کارکردنیش لە کردنەوەی ڕێگاوبانەکانی ئەوێ بەردەوامە.