کەشناسی عێڕاق پێشبینیەکانی کەشوهەوا بۆ ئەم هەفتەیە بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 24-06-2024, 11:01
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دەستەی کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وردەکاریەکانی کەشوهەوای بۆڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە سبەی؟ڕۆژی سێشەممە ساف دەبێت و هەندێک هەوریشی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرزدەبنەوە، لەباشووریش پلەکانی گەرما هەندێک نزم دەبنەوە، ڕوونیشی کردەوەکە لە پارێزگای بەسڕە پلەی گەرما 47 ی سیلیزی تۆماردەکات ، کەچی بەغدای پایتەخت 45 ی سیلیزی تیادا تۆماردەکرێت.
    ڕۆژی چوارشەممەش ساف وپەڵەهەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات هەندێک بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەش ساف وپەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی هەینیش ساف و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.