نهجهفی پیرۆزـINA - حەیدەر فەرمان
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆ پلانی ئەمنی بۆ جەژنی غەدیر لە پارێزگای نەجەف ڕاگەیاند.
فەرماندەی هێزە سنوورییەکان، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش، مافی مرۆڤ، لیوا محەممەد سوکەر ئەلسەعیدی، لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ڕایگەیاند" لەژێر ڕێنمایی وەزیری ناوخۆدا ، توانای گەورە تەرخانکراوە بۆ پاڵپشتیکردنی فەرماندەیی پۆلیسی نەجەف، و ئەم توانایانە لە سەرجەم جومگەکانی وەزارەتی ناوخۆ سهرچاوه دهگرن، ولەژێر چاودێریی فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان و دهزگای ههواڵگیری و بهڕیوبهرایهتی هاتوچۆی گشتی وبەڕێوەبەرایەتی فریاگوزاری و بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەموو ئەو سەرچاوانەیان هەیە بۆ پاڵپشتی فەرماندەیی پۆلیسی نەجەف لە دڵنیابوون لە سەردانی جەژنی غەدیر تهرخان دهكرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد" پلانەکە کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ دەستیپێکرد، هەموو یەکە پەیوەندیدارەکان جێگیرکران بۆ دەستەبەرکردنی سەردانەکە. پلانەکە کورتدەکرێتەوە بە دەستەبەرکردنی میحوەرەکانی جوڵەی سەردانکەران بەرەو مەزارگە پیرۆزەکە و دەستەبەرکردنی هاتوچۆ و چارهسهركردنی ههموو ئاستهنگێكی لهپێش ئهم ڕێرهوه پیرۆزهدا، وجەختی لەوە کردەوە، "ئەمڕۆ هەموو هەوڵە ئەمنییەکان لەگەڵ پارێزگاری ئەلنەجەف دهدرێت و کارە گەورەکان ئهنجام دهدرێن بۆ دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ سەردانیکەرانی مەزارگەی ئیمام عەلی، سەلامی لەسەر بێت.
لای خۆیەوە فەرماندەی پۆلیسی نەجەف، لیوا عەلا جابر ئەلفەتلاوی، ڕوونی کردەوە، “پلانێکی ئەمنی یەکگرتوو وتهواو ئامادەکراوە هەروەها پلانێکه خزمەتگوزاریه بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم سەردانە بەپێی پێشبینییەکانمان، چونكه ژمارەی سەردانکەران دەگاتە دوو ئەوەندەی سەردانەکانی پێشوو، و ئامادەکاری تەواو لەلایەن پارێزگاری نەجەفەوە کراوە بە دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئهم ڕێورهسمه، جگە لە چاودێری ئاسمانی”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە هەموو ئامادەکارییە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەم سەردانە كراون، وپلانێکی تایبەت بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ئامادەکراوە، چونکە ئەم پلانە هاوکاتە لەگەڵ گەڕانەوەی حاجیان لە ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی حەج. و جگە لە پشکنینی بەردەوام، دەورو بهری فڕۆکەخانەکەش ئهمنی كراوه."
جەختیشی لەوە کردەوە کە کارەبای زیاتر بۆ فڕۆکەخانەکە دابین کراوە و فڕۆکەخانەکە بە تەواوی لە هەموو دەروازەکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوون بۆ فڕۆکەخانەوە پارێزراوە".
ههروهها لیوا ڕەعد مەهدی عەبدولساحیب، بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتیی ئاماژەی بەوەدا، رێوشوێنی پێویست سەبارەت بە سەردانەکە گیراوەتەبەر، هەروەها هێزێک لە چەند پارێزگارێکەوە ئامادهکراوە، لەوانە بەغدا، ئەلکەرخ و ڕوسافە و موسهننا، هەروەها لهپارێزگای ئەنبار، بۆ دابینكردنی هاتوچۆ و جوڵەی ڕێك وپێكی ئۆتۆمبێلەکان، ئاماژەی بەوەشکرد کەپلانەکە هەندێک بەربەست لەخۆدەگرێت کە ئۆتۆمبێلەکان لێیان دەوستن و دەگۆڕدرێن بۆ جوڵەی سەردانکەرانی پێ، و دواتر بڵاوبوونەوەی پێچەوانەی سەردانکەران دابین دەکات دوای کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمی سەردانکردن.