سەرۆک وه‌زیران: پێنج قۆناغی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شاری مێژوویی بەغدا به‌رده‌وام ده‌بێت

سیاسی
  • 24-06-2024, 10:11
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران جه‌ختی له‌سه‌ر بەردەوامیی پێنج قۆناغی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شاری مێژوویی بەغدای کردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە،   ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران قۆناغی دووەمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شاری مێژوویی بەغدا/ Downtown Baghdad كرده‌وه‌،  كه‌ئەلسه‌رای قیشلە بەرەو گۆڕەپانی ئەلمەیدان، له‌خۆ ده‌گرێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌پڕۆژە بریتیه‌ لە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی ڕوخساری بینا میرات و مێژووییەکان وپاراستن و نۆژەنکردنەوەی سیستەم و تۆڕەکانی ژێرخانی ودروستکردنی ڕێره‌وێكی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی وخۆشی و کات بەسەربردن، هەروەها پەرەپێدانی گۆڕەپانی سەرای، جوانكردنی شەقامەکان و ڕووناکكردنه‌وه‌یان، چارەسەرکردنی بینا مێژووییەکان و ته‌واوی کارە مەدەنییەکان."
    سەرۆک وه‌زیران ئاماژەی بەوەدا، کەکارەکە بە دەستی عێراقی ئەنجامدراوە، لە ڕێگەی تیمێکی تایبەتمەندەوە، کە تیشکیان خستۆتە سەر پەرەپێدانی ئەو شوێنە گرنگانەی كه‌وه‌كو دڵی مێژوویی بەغدان، هەروەها بەشێکی گرنگی سیاسی و ڕۆشنبیری و  میراتی کۆمەڵایەتین، جەختی لەسەر پجێبه‌جێكردنی تەواوکردنی پڕۆژەکە لە پێنج قۆناغەکەیدا کردووەتەوە. 
    سودانی ڕایگەیاند" ئەم ناوچه‌یه‌ لە ڕاستیدا دەستیکردووە ورده‌ ورده‌ بە گۆڕانکاریه‌كانیه‌وه‌ بۆ شوێنی مەبەستی گەشتیاران و ناوچەیەکی کات بەسەربردن بۆ خەڵکی بەغدا و سەردانکەرانی ده‌گۆده‌رێت، وستایشی بەشداری شارەوانی بەغدا و هاوکارییەکەی لە تەواوکردنی پڕۆژەکە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی كرد، له‌هەردوو فەرمانگەی ئەوقاف، بانکی ناوەندی عێراق و کۆمەڵەی بانکە عێراقییەکان، وجەختی لە بەردەوامبوون لە قۆناغی سێیەم بە مەبەستی  وێنەیەکی نوێ و گەشاوە بە شاری بەغدا كرده‌وه‌ کە ده‌ربڕین له‌مێژووەکەی بکات و لەئاستی ناوبانگی نێودەوڵەتییه‌كه‌ی بێت”.