بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە تیمی ڕاگەیاندنی حكومەت ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە بەبۆنەی جەژنی غەدیر.
وتەبێژی تیمەكە حەیدەر مەجید لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕێنمایی كرد كە لە بیست و چوارەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا بەڕێوەچوو لە 6/10/2024، بۆ پشووی دەوامی فەرمی ڕۆژی سێشەممە، لەرێكەوتی بیست و پێنجی حوزەیرانی 2024، لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكان، هاوكات بەبۆنەی جەژنی غەدیر، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (1/یەكەم/ز) لە یاسای پشووی فەرمییەكانی (12ی ساڵی 2024).