بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی نوێی سەبارەت بە پڕۆژەی نوێی شاری سەدر دەركرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پەیوەندیدار بە پرۆژەی شاری سەدری نوێ ئەنجامدا،بەمەبەستی دەستەبەركردنی سەرجەم پێداویستییەكان بۆ تەواوكردنی، سەرۆك وەزیران ڕێنمایی وەزارەتی كارەبای كرد بەخێرایی لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیر و ورد پێشكەش بكات، لەوانە دیدگای وردی خۆی بۆ چارەسەركردنی پرسی شوێنی وێستگەی كارەبا كە خۆراك دەدات بە پڕۆژەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەبارەت بە شێوەی كۆتایی پڕۆژەكە، مۆدێلی ئابووریی تەواوی پڕۆژەكە لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی لەسەر كرا، جگە لە وردەكاری قۆناغەكانی جێبەجێكردنی، كۆمەڵگاكانی خزمەتگوزاری، و ناوەندەكانی شار، بەمەبەستی گەیشتن بە كۆتایی دەرەنجامێك كە مۆدێلێكە لە پلان و دیزاینەكان، هاوتەریبە لەگەڵ ژینگەی كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ئەو هاوڵاتیانەی كە سوودی لێ وەردەگرن،هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا پەسەندكردنی ئاڕاستەكردنەوەی بانگهێشتنامەكان بۆ ئەو كۆمپانیایانە كە شایستەیی بەشداریكردنیان پشتڕاستكرابووەوە، چونكە وا دیار بوو 5 كۆمپانیا شایستەی بەشداریكردن بوون بۆ بەشداریكردن لە كۆی 34 كۆمپانیا كە ئۆفەریان پێشكەش كردووە، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا پەنجەرەی داواكاری لەلایەن شارەوانی بەغداوە كرایەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : دوو كۆمپانیا لەڕاستیدا پێشنیاریان پێشكەشكرد بۆ جێبەجێكردن و دەركەوت تێچووی پێشنیارەكانیان بەڕێژەی 17% زیاترە لە تێچووی خەمڵێنراوی پڕۆژەكە، ئەمەش پێویستی بە ئاڕاستەكردنەوەی بانگهێشتنامەكان بۆ كۆمپانیاكان هەبوو بە مەبەستی بەشداریكردن و پێشكەشكردنی ئۆفەری نوێ، جگە لە پەسەندكردنی بڕیاری بەردەوامبوون لە ناردنی بانگهێشتنامە بۆ كۆمپانیاكان بۆ جێبەجێكردنی ژێرخانی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە،لەوانەش 10 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون.