بەرگری شارستانی كەمبوونەوەی ئاگركەوتنەوەكان بە ڕێژەی 44% بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 23-06-2024, 20:14
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند : حكومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە خوێنی گەنج و تەرخانكردنی دارایی بە بڕی 50 ملیار دینار پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتییەكەمانی كرد، هاوكات دووپاتیكردەوە كە ڕێژەی ئاگركەوتنەوە لە وڵاتدا بە ڕێژەی 44% كەمیكردووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
    بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی لیوا موحسین كازم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆمەڵێك ڕێنمایی و فەرمانی بۆ هاووڵاتیان و دوكان و مۆڵ و فەرمانگەكانی دەوڵەت دەركرد بۆ كەمكردنەوەی ئاگركەوتنەوە، لەوانەش پێویستی لە بارنەكردنی خاڵە كارەباییەكان زیاتر لە بارە دیاریكراوەكان،پەیڕەوكردنی شێوازێك هەڵگرتنی دروست، دابینكردنی سیستەمی ئاگركوژێنەوە لە فرۆشگاكان، فێربوونی چۆنیەتی بەكارهێنانیان، و دانانی ژمارەی بەرگری شارستانی لە ماڵەكان و دوكانەكان و ئەوانی تردا بۆ خێراكردنی هاتنی تیمەكانی بەرگری شارستانی لە ئەگەری ڕووداوی خێرا.
    سەبارەت بە سەرپێچییەكان كازم ڕایگەیاند : سەرپێچیەكان ڕەوانەی دانیشتنی دادوەری دەكرێن بەپێی یاسای بەرگری ژمارە 44ی ساڵی 2013، كە سەرپێچیكار لە 250 هەزار دینارەوە بۆ یەك ملیۆن دینار غەرامە دەكرێت، لەگەڵ داخستنی پڕۆژەكە ئەگەر سەرپێچیەكە بمێنێتەوە ئەگەر سەرپێچیكار بەردەوام بێـت، ڕەوانەی دادگا كارامە و دەسەڵاتی دادوەری دەكرێت.
    لە درێژەی قسەكانیدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پاڵپشتی لە سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی وەرگرت، هەروەها بەدواداچوونی وردی لەلایەن وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری، بە تەرخانكردنی 25 ملیار دینار بۆ كڕینی ئامێری تایبەتمەند، و تەرخانكردنی 25 ملیار دینار بۆ دروستكردنی 100 مەفرەزەی ئاگركوژێنەوەی مۆدێل، جگە لە گرێبەستی ئۆتۆمبێلی تایبەت و تانكییەكەی بۆ بەكارهێنان لە باڵەخانە فرە نهۆمییەكان، هەروەها تەرخانكردنی زیاتر لە 300 ئۆتۆمبێلی تانكیدار  لەسەرچاوەكانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەكارهێنان لە ناوچە پیرۆزەكان و كۆڵانە تەسكەكان و ناوچە بازرگانییەكان.
    هەروەها وووتیشی : 4556 ئەندام كە گرێبەستی گەنجیان هەبوو لەگەڵ كارمەندانی بەرگری شارستانی دانران، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم پاڵپشتییە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئاستەنگەكاندا.
    بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەدا كە ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە سەرەتای ساڵەوە تا 31ی ئایاری ساڵی ئێستا بە ڕێژەی 44% كەمیكردووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە هەمان ماوەدا. ئاماژەی بەوەشكرد: كە مانگی حوزەیران ئاگركەوتنەوە لە ئەنجامدا بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بووە،  هەموو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە ئاساییە و تیمەكانی بەرگری شارستانی ئامادەن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵیدا.