هێرشێكی ئاسمانی عێراق حەشارگەیەكی داعش لە چیای حەمرین دەكاتە ئامانج

ئەمنی
  • 23-06-2024, 17:01
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، جێبەجێكردنی هێرشی ئاسمانی عێراقی ڕاگەیاند كە حەشارگەیەكی چەتە تیرۆریستییەكانی داعشی لە چیای حەمرین كردە ئامانج.
    شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : لە درێژەی ئەو كارە هێرشبەرانەی كە هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان ئەنجامیانداوە لە شوێنپێهەڵگرتنی توخمە تیرۆریستییە شكستخواردووەكان، هەروەها دوای ئەو لێدانە ئازاربەخشانەی كە توخمە نائومێدەكانی داعش بەریانكەتووە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوای كوژرانی سێ تیرۆریست لە وادی شای و وادی ئوم خناجر لە بەشی كەركووك لە 20ی حوزەیران، و پاشان حەوت تیرۆریست دوێنێ 22ی حوزەیران لە بەڵكانە لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین، یەكە قارەمانەكانمان توانیان ئەمڕۆ 23ی حوزەیران، بە هەوڵێكی بەرچاو لە قارەمانانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە باشترین شێوە لە سەرچاوە تەكنیكی و چاودێری مرۆییەكان، لە ژێر چاودێری و پلاندانان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەدواداچوونیان كرد بۆ بەئامانجگرتنی حەشارگەیەكی گرنگ بۆ مەفرەزە تیرۆریستییە شكستخواردووەكانی داعش لە چیای حەمرین لە چوارچێوەی كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، كە 3 توخمە تیرۆریستی لەناو  بوو.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : بە كارێكی قارەمانانەی هێزی ئاسمانی قارەمان، هێرشێكی ئاسمانی وێرانكەر بە فڕۆكەی ئێف 16 ئاراستەی ئەم حەشارگەیە و دەوورووبەری كرا و  بوو بە دوكەڵ وداربەرد بەسەری  تیرۆریستەكانەوە
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ژمارەیەك مۆڵگە و ئەشكەوت وێرانكراون، لەگەڵ ئەو چەك و ئامێر و كەرەستە لۆجستییانەی كە تێیدا بوون.