بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ هەنگاوی كاراكردنی سیستەمی یەكگرتووی هاتووچۆی نێوان ناوەند و هەرێمی ڕاگەیاند، هاوكات وردەكارییەكانی سیستمەكە ڕوون دەكاتەوە.
لیوا ڕائید محمد عەلی حەسون بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لە نێوان حكومەتی ناوەندی لە بەغدا و هەرێمی كوردستان سەبارەت بە سیستەمی هاتووچۆی یەكگرتوو هەیە.
ڕاشیگەیاند : كە وەفدێك لە هەرێمەوە هاتنە بەغدا، بەمەبەستی ئامادەكردنی سیستەمێكی هاتووچۆی یەكگرتوو، كە لەڕێگەیەوە داتا و زانیاری ئاڵوگۆڕ دەكرێت، هەروەها بۆ ئامادەكردنی سیستەمێكی یەكگرتوو بۆ غەرامە و ئاڵوگۆڕی زانیاری.
ووتیشی : سیستەمەكە بریتییە لە وەرگرتنی غەرامەی دەستبەجێ لە ئۆتۆمبێلی سەرپێچیكار لە هەرێم كە ژمارەی بەغدای لەسەرە، كە شۆفێر دەتوانێت غەرامە لە هەرێم بدات، بە پێچەوانەشەوە.
ئاماژەی بەوەشدا : كە یاسای هاتووچۆی نێوان بەغدا و هەرێم زۆر لێك نزیكن، بەڵام لە غەرامەكردندا جیاوازن.